ته‌مووز 17, 2017 12:23 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەمریکییەکان بە گەڵاڵەی بیمەی دەرمانیی ترەمپ

ناڕازییان لەچەند شاری ئەمریکا ناڕەزایەتیان دەربڕی بە گەڵاڵەی بیمەی دەرمانیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەو سیاسەتەکانی کۆشکی سپی.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئێن بی سی نیوز، شارومەندانی ئەمریکی لە ڕێوڕەسمێکدا کە بۆ بردنەسەری ئاستی زانیارییەکان لەبارەی نەخۆشیی ئایدز رۆژی یەکشەممە لە سەنفەرانسیسکۆ بەڕێوە چووبوو، ناڕەزایەتیان دەربڕی بە پێشنیاری بیمەی دەرمانیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

رۆژی یەکشەممە هەروەها لە شاری هانترزویل سەر بە ویلایەتی کارۆلینای باکووریش ژمارێک لە خەڵکی ئەو شارە لە بەردەم ماڵی تام تیلز سێناتۆری کۆماریخوازی ئەو ئەیالەتە، کۆبوونەوە هەتا ناڕەزایەتی پێشان بدەن بەرامبەر گەڵاڵەی بیمەی دەرمانیی دۆناڵد ترەمپ.

هەروەها لە شاری دالاسی سەر بە ئەیالەتی تێگزاس ٢٠٠ کەس لە ناوەڕاستی شاردا کۆبوونەوەو لەدژ گەڵاڵەی دەرمانیی ترەمپ دروشمیان دا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە زۆرینەی لە کۆنترۆڵی کۆمارییەکان دایە بەم زووانە دەنگی داوە بە گەڵاڵەی ترەمپ بۆ جێگۆڕکێ کردن بە گەڵاڵەی دەرمانیی باراک ئۆباما.

ئەو گەڵاڵەیە چاوەڕوانی پەسەند کران دەمێنێتەوە لە سێنای ئەمریکادا.