ته‌مووز 17, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی دانوستانەکانی برگزیت لە بروکسل

دووهەم خولی دانوستانە فەرمییەکانی چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتی ئوروپا(برگزیت) رۆژی دووشەممە لە بروکسل دەس پێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی بی بی سی، دەیڤید دەیویس وەزیری دانوستانەکانی برگزیت لە کابینەی ئینگلیز داوای لەهەردووک لا کردووە کارەکەیان شێلگیرانە دەس پێ بکەن.

دەیویس وتی: ئەولەویەتی تاکەکەسی ناوبراو لەو خولە لە دانوستانەکان ئەوەیە کە خاڵگەلی تەماوی سەبارەت بە مافەکانی داهاتووی شارومەندانی یەکێتی ئوروپا لە ئینگلیز و هەروەها مافی شارومەندانی ئینگلیزیی دانیشتووی وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئوروپا چارەسەر بکرێ.

خولی پێشتری دانوستانەکانی برگزیت مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو.