ته‌مووز 17, 2017 21:00 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: پێش مەرجی ئەمریکا لە دۆسییەی بینا دیپلۆماتیکییەکان، جۆرێک دزییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چۆنیەتی هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەگەڵ پرسی باڵەخانە بلۆکەکراوەکانی ڕووسیا لە نیۆیۆرک و مریلەندی بە چەشنێک"دزیی لەرۆژی ڕووناک"دا ناوبرد.

هەواڵدەریی فەرمیی ڕێیانۆوستی ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆری دا؛ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، پێش مەرجدانانی حکومەتی ئەمریکا لە دۆسییەی باڵەخانە دیپلۆماتیکییەکانی ڕووسیای بەجۆرێک دزیی لە ڕۆژی ڕووناکدا زانی و ڕەخنەی گرت لە دۆخی بەدیهاتوو.

ئەو بەرپرسە ڕووسیە وتی: داکۆکی لە دریژەی دەسبەسەرداگرتنی باڵەخانەی دیپلۆماتیکی ڕووسیا لە نیۆیۆرک و مریلەند، هەر وەک ڕەوتی تاوانکاران و چەتەکانی کەنار شاڕێکانە.

بەرپرسانی واشنگتۆن لە دیسەمبەری٢٠١٦ وە بە ئیدیعای دەستتێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، دەستیان داگرت بەسەر دوو باڵەخانەی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی ڕووسیا لە ئەیالەتەکانی نیۆیۆرک و مریلەند و ٣٥ دیپلۆماتی ڕووسیان دەرکرد.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، یەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، سامان و مڵکی ڕووسیا، بەبێ بەرامبەر، ناگەڕێندرێتەوە ئەو وڵاتە.

مۆسکۆش لەبەرامبەردا هەڕەشەی کردووە، زۆرێ لە سیخوڕانی ئەمریکی مۆسکۆ وەک دیپلۆمات چالاکی دەکەن کە ژمارێک لەوان بۆ تۆڵەکردنەوە، دەردەکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەنجامی دیداری رۆژی دووشەممەی سێرگئی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو تۆماس شانۆن یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەوە چارەنووس ساز و دیاریکەر دەبێت.