ته‌مووز 17, 2017 21:07 Asia/Tehran
  • پێنج فەرمانبەری پۆلیس لە پەلاماری توندڕەوخوازان لەسینای میسر کوژران

کاربەدەستانی ئەمنیەتی میسر ڕایانگەیاند توندڕەوخوازانی گومان لێکراوبە پەلامار کردنە سەر پۆلیس لە باکووری شێوە دۆرگەی سینا، پێنج کەس لە مامورانی پۆلیسیان کوشت وپێنج کەسی تریان بریندار کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس لە ئەلعریش، کاربەدستان ڕایانگەیاند : دەسدریژکاران ڕۆژی دوشەممە بەرەو ترۆمبێلێکی سوپا لەشاری ئەلعریش تەقەیان کرد پاشان ئاگریان تێبەردا. کاتێک کە هێزە کانی یارمەتیدەر گەیشتن ، دەسدرێژکاران بۆمبێکی قەڕاخ جادەئیان تەقاندەوە. میسر هەوڵ دەدات لەگەڵ مێلێشیا کان لە باکووری سینا شەڕ بکات. لەکاتی له  سه ر کارلابرانی  محەممەد مورسی سەرۆک کۆماری ئیسلام خوازی میسر لەلایەن سوپا لە ساڵی دووهەزارو سێزدەوە ، ئەم مێلێشیانە دەسەڵاتیان بەدەس گرتووە.لقێکی تاقمی تەکفیری - زاێونیستی  داعش بەرپرسایەتی زۆربەی پەلامارەکان، لەوان پەلامار بۆ سەر بنکەی سوپا کە بووە هۆی کۆژرانی بیست و سێ سەرباز ، گرتە ئەستۆ.