پێداگری مرکل لەسەر چارەسەرکرانی ئاشتیانەی قەیران لە شێوەدوورگەی کۆریا
سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیران لە شێوە دوورگەی کۆریا پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رویتەرز، ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا ڕۆژی هەینی وتی : هیچ ڕێگەچارەیەکی سەربازی بۆ کۆتایی دان بە کێشە لە شێوە دوورگەی کۆریا لە ئارادا نییەو پەرەپێدانی ناکۆکییەکان ڕێگەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆریای باکوور نییە .
دوابەدوای تاقیکاری مووشەکی بالستیکی کۆریای باکوور لەم دواییانە دا ، ناکۆکی و شەڕەقسە لەنێوان واشینگتۆن و پیونگ یانک پەرەی سەندووە.
سەرۆکی ئەمریکا وشداری دا ئەگەر کۆریای باکوور هەڕەشەکانی بە دژی ئەمریکا درێژە پێ بدات بەرەوڕووی تووڕەییەک دەبێتەوە کە لە جیهان دا بێ وێنەیە .
کۆریای باکووریش لە وڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئامادەی هەوڵی سەربازی بە دژی بنکەکانی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەین بێتو هەڕەشەکانی واشینگتۆن درێژەی هەبێت.