ڕەخنە گرتنی لاورۆڤ لە ترەمپ لەبەر ڕوانگەی گوماناوی بەرامبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد : جێی داخ و مخابنە کە دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی گوماناوی دەڕ وانێتە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران .
بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز ، سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی لە نێو کۆڕی خوێندکارانی ڕووسی لە مۆسکو وتی : یەکێک لەو وتووێژە سەرکەوتوانە وتووێژ لەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانە .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەداخەوە ئەمریکییەکان ڕێککەوتنی سەرکەوتوانەی ناڤۆکیی ئێران وەبن پرسیار دەخەن وتی : ئەگەر چی دەوڵەتی ترەمپ پێداگری کردووە ئێران پێبەندی بەرجام بووە، بەڵام دونالد ترەمپ ڕ ێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بە ڕێککەوتنێکی هەڵە دەشوبهێنێ.
دونالد ترەمپ شەوی هەینی جارێکی تر لە نێو کۆڕی پەیامنێران لە ئەیالەتی نیۆجێرسی ئەمریکا ئیدیعای کرد ئێران بەگشتی پێبەندی ڕوحی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئازانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەجاران پێداگری کردووە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندی بەرجام بووە .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها مەترسی سەرهەڵدانی تێکهەڵچوونی سەربازی بەسەر بەرنامەی ناڤۆکی و مووشەکی کۆریای باکووری بە زۆر زانی و پێداگری کرد : مۆسکو هەڕەشەوگوڕەشەی نێوان واشینگتون و پیونگ یان بە جێی نیگەرانی دەزانێ.
سێرگئی لاورۆڤ داوای لە پیونگ یانگ و واشینگتۆن کرد بێنە ڕیزی گەڵاڵەی هاوبەشی ڕوسیا و چین و کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێنن .
بەپێی گەڵاڵەی هاوبەشی ڕوسیا و چین، کۆریای باکوور تاقیکاری مووشەکیی خۆی دەوەستێنێ و ئەمریکا و کۆریای باشووریش مەشقی سەربازی خۆیان لە کات وساتێکی تر ئەنجام دەدەن.