کۆریا مووشه‌کی ژێرده‌ریایی تاقی دەکاتەوە
شاره‌زایانی ئه‌مریکایی دوای لێکۆڵینه‌وه له وێنه ئاسمانییه‌کان پاگه‌نده‌یان کردووه که به ئه‌گه‌ری زۆر کۆریای باکوور خۆی بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی بالستیکی ژێرده‌ریاکان ئاماده ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئێن دی تی وی، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی پاگه‌نده‌ی کرد که وێنه‌ی مانگه ده‌ستکرده‌کان نیشانی ده‌دات که کۆریای باکوور بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌کی بالستیکی ژێرده‌ریاکان خۆی ئاماده ده‌کات.
هه‌ر له‌مباره‌وه، ماڵپه‌ڕی «۳۸ نۆرس» سه‌ر به ناوه‌ندی لێکۆلینه‌وه‌ی (ئه‌مریکا - دوورگه‌ی کۆریا) له زانکۆی جان هاپکینز چه‌ند وێنه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که نیشانی ده‌دات چالاکییه‌کان له ناوه‌ندی سه‌ربازی و مووشه‌کی (مایانگ دۆ) له کۆریای باکوور به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌م ناوچه‌یه ژێرده‌ریاییه‌کان و پاپۆڕه‌کانی کۆریای باکوور ڕاده‌گیردرێت.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئاماژه کراوه که کۆریای باکوور به په‌له سه‌رقاڵی ده‌ست گرتن به سه‌ر توانی ناڤۆکیی له بنکه‌یه‌کی ده‌ریاییه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت نیشانه‌ی ئه‌وه بێت که کۆریا له حاڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی کوالێتی مووشه‌کی «پوک گوک سانگی ۱» بێت که ده‌توانێت له‌م ناوه‌چه‌یه به‌ره‌و ژێرده‌ریاکان بیته‌قێندرێته‌وه.