ڕێکخراوی نەتەوەکان: کێشەی سیاسی هۆکاری پەرەی نائەمنییەکانن لە ئەفغانستان دا
نوێنەریی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەفغانستان، کێشەکانی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان و حکوومەتی وەک هۆکاری سەرەکی پەرەی نائەمنییەکان لەو وڵاتە زانی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، " تادامیچی یاماموتو" Tadamichi Yamamotoنوێنەریی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری ئەفغانستان دۆێنی (هەینی) لە کۆڕی سەرانی پارتەکان و کاربەدەستانیی ئەفغان لە ویلایەتیی فاریاب وتی: سەرەڕای کێشەکانیی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان، ئاسایش و ئاشتی و پاوەجێی لەو وڵاتە گوونجاو نابێت .
ئەو بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە شەڕی ئێستا لە ئەفغانستان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەکرێت وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆمەڵگەی جیهانیی پشتگریی دەکەن لە پرۆسەی وتووێژەکانیی ئاشتی بەڕێبەری ئەفغانەکان . نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕوای وایە شەڕ، ڕێگا چارەی کێشەکان لە ئەفغانستان نییە بەڵکوو تالبانیش دەبێ بەشێک لە داهاتووی سیاسیی ئەفغانستان بێت .