پیونگ یانگ : گەڵاڵەی پەلامار بۆ سەر گوام هەفتەی داهاتوو ئامادە دەکرێت
هەواڵدەریی فەرمی کوریای باکووری لە بەیاننامەیکدا گەڵاڵەی ورزی پەلامار بۆسەر دوورگەی " گوام "ی بە مەبەستی وڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی ئەمریکای شی کرەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، کوریای باکووری ڕۆژی پێنجشەمە لە کاردانەوە بە وتەی پڕ هەڕەش و گوڕەشەی ئەم دواییەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند گەڵاڵەی پەلامار بۆ سەر دوورگەی گوام بەم زووانە تۆکمە و ئامادەی جێ بە جێ کران کرا . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە وشداری بە پیونگ یانگ دا واشنگتون هەر جۆرە هەڕەشە دژی خۆی بە ئاگر و تووڕییەوە وڵام ئەداتەوە . کوریای باکووریش لە کاردانەوە بە ئەو وتانەی تڕەمپ ڕایگەیاند گەڵاڵەی پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی بۆمب هاوێژی ئیستراتژی ئەمریکا لە دوورگەی گوام لێک ئەداتەوە .
هەواڵدەریی فەرمی کوریای باکووری لەو بەیاننامەیدا وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە هەڵیت و پەڵیتی تەواو زانی و وتیشی هێزی ئیستراتژیکی ئەرتەشی کوریای باکووری شێلگیرانە خەریکی لێکدانەوەی گەڵاڵەی پەلامار بۆ سەر گوام لە ڕێگای هاویشتنی هاوکاتی چوار مووشەکی بالستیکی ئیستراتژیکی نێوانبڕ ی " هوسانگ 12 بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە گوامە . لە درێژەی ئەو بەیاننامەیدا هاتووە " تێگەیشتنی هێزی ئیستراتژیکی کوریای ب اکووری لە هەڕەشەکانی تڕەمپ ئەوەیە کە وتووێژی دوروست لە گەڵ وەها کەسێک کە عەقی نیە نامومکینە و تەنیا هێزمەندی تەواوە کە کاریگەری لە سەریدا دادەنێ . گوام دوورگەیەک لە ڕۆژئاوای ئوقیانووسی ئارامە کە لە ژێر دەسەڵاتداریەتی ئەمریکایە و ئاستێکی بەربڵاو لە کەرەستەی سەربازی و هێزە ئەمریکاییەکان لەوێ دا جێگیرن . واشنگتون کە ڕۆڵێکی زۆر گرینگی لە پەرەی ب ارگرژیەکان لە شێوە دوورگەی کوریادا هەیە بەردەوام خوازیاری ڕاگرتنی تاقیماری سەربازی و ناڤۆکی کووریای باکووریە . بەڵام پیونگ یانگ بە جاران جەختی کردووە کە تا کاتێ کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە بە هەڕەشەکانیان دژی کووریای باکووری بدەن ئەو وڵاتەش درێژە ئەدات بە هێزمەندیی سەربازی و توانایی پەلامار ی پێشدەستانەی خۆی درێژە ئەدات .