ئه‌یلوول 12, 2017 09:31 Asia/Tehran
  •  ڕێکخراوی  نەتەوەکان خوازیاری لێکۆلینەوە بووە لە بارەی بنپێکردنیی مافی مرۆڤ

" زەیدبن ڕەعد ئەلحسەین" کۆمیسەری باڵای ماڤی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەیانی سێ شەممە خوازیاری لێکۆلینەوەی نێو دەوڵەتی لەبارەی بنپێکردنیی مافی مرۆڤ لە شەڕی یەمەن دا بووە .

 بە وگێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،" زەید بن ڕەعد ئەلحسەین" ڕۆژی دووشەممە بە باسکردنیی ئەوەی کە  ڕێکخراوی نەتەوەکان  کوژرانی پینج هەزار و ١٤٤ کەسی سیڤیل لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن کە زۆربەیان لە پەلامارەکانیی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان گیانی خۆیان لە دەس داوە، تەییدی کردووە ، وتیشی: ئەو پرسە پیویستی بە لێکۆلینەوەی نێو دەوڵەتی هەیە . زەید بن ڕەعد  لە ووتار دانیک دا لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە ژینیڤ بە ئاماژە بەوەی کە کاولبوونەوەی یەمەن و دەردو مەینەتی خەڵکی ئەو وڵاتە دواهاتیی زۆریی لە سەرانسەری ناوچەکە دا دەبێت وتی:  هەوڵەکان بۆ بەرەو ڕووبوونەوەی مەترسیی بنپێکردنیی ڕۆژانەی مافەکانی مرۆڤ لە شەڕی یەمەن دا پر بە پێست نییە . ئەوە دووهەم جارە  کە " زەید بن ڕەعد ئەلحسەین" خوازیاری  لێکۆلینەوەی نێو دەوڵەتی  لە بارەی بنپیکردنیی مافەکانی مرۆڤ لە یەمەن دا بێت . ڕژیمی سەعوودی بە پشتگریی ئەمریکا و لەسێبەری بی دەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستیان داوە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەماورۆی زەمینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لە کارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات . ئەم دەستدرێژیە سەربازییە تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار یەمەنی، بریندار بوونیی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونیی ملوێنان یەمەنی و کاوڵبوونیی ژێر خانەکانی ئەو وڵاتە . دەستدرێژەی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونیی تووندی ماددەی خۆراکی و دەواو دەرمان کردووە و بووەتە هۆی ەتشەنای نەخۆشیی جۆر بە جۆر .