ئه‌یلوول 13, 2017 12:20 Asia/Tehran
  • پێداگریی کۆریای باکوور لەسەر خێراکرانی رەوتی ڕاپەڕاندنی بەرنامە سەربازییە قەدەغەکراوەکانی

کۆریای باکوور لەکاردانەوە بە بایکۆتە نوێکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختی کرد لەسەر خێراکرانی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی بەرنامە سەربازییە قەدەغەکراوەکانی.

بەپێی ڕاپۆری فرانس پرێس، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پەسەندکرانی بایکۆتی نایاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەژێر چاودێری ئەمریکا لەدژ پیونگ یانگ، کۆریای باکووری لەمەڕ دروست بوونی ڕەوتێک کە هەڵیبژاردووە، دڵنیاتر کرد.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکووردا هاتووە؛ پیونگ یانگ هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەروەریی خۆی چڕتر دەکاتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی دووشەممە لەکاردانەوە بە شەشەمین تاقیکاریی ناڤۆکیی کۆریای باکوور لە سێیەمی سیپتەمبەردا، بەکۆی دەنگ دەنگی دا بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بۆ سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەسەر کۆریای باکوور.

ئەو بڕیارنامەیە، هەناردەی پارچەو قوماشی کۆریای باکوور و هاوردەی شلەکە گازییەکان ونەوتی خاو بۆ کۆریای باکووری کردۆتە ئامانج.

کۆریای باکوور چەندین جار ڕایگەیاندووە کە تاکاتێک کە ئەمریکا درێژە بدات بە سەپاندنی بایکۆت و گوشارخستنەسەر پیونگ یانگ، ئەو وڵاتەش توانای ناڤۆکی و مووشەکی خۆی وەک هۆکارێکی پێشگرانە لەبەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکا بەردەوام دەکات.