تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • وشداری توندی کۆریای باکووری بە ئەمریکا

کۆریای باکووری لەبایاننامەیەک دا بە ئەمریکا وشداری داوە ، بێتوو ئەو وڵاتە ، لە پێگەی تازە دامەزراوەی خۆی لە نزیکی شاری سیئول کەڵک وەربگرێت ، هێزەکانی سوپای کۆریای باکووری ، سەربازییە ئەمریکاییەکان لەم ناوچەیە ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ، کۆریای باکووری  ڕۆژی سێ شەممە لەم بەیاننامەیە هەروەها جەختیکرد، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە توانایی ئەوەیان هەیە  سەربازییەکانی ئەمریکایی لە پێگەی ئۆردووگای سەربازی هۆمفری لە ناوچەی " پیونگ تاک" لە ٧٠ کیلومەتری باشووری شاری سێئول پێتەختی کۆریای باشووری ، بەوردیی بدەنە بەرپەلاماری خۆیان دا .

 لەم بەیاننامایە بەڕاشکاوی وتراوە ، بۆ لەناو بردنیی ئەم پێگەی ئەمریکا ، سەربازییەکانی سوپای کۆریای باکووری تەنیا چاوەڕێ فەرمانیی " کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکوورین.

 ئەمریکا کە ڕۆڵی زۆریی لەمەڕ تاوسەندنیی ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا دا هەیە ، بە جاران خوازیاریی ڕاگیردرانی تاقیکارییەکانیی سەربازیی و ناڤۆکیی کۆریای باکووری بووە بەڵام پیونگ یانگ جەختدەکات تا کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی درێژە ئەدەن بە هەرەشەکانیان دژی کۆریای باکووری ، پیونگ یانگ درێژە ئەدات بە هێزمەند کردنیی تواناییەکانیی سەربازی و تاوانایی پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی دا .

سەرپەیڤ