تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • قووڵتربوونەوەی ناکۆکیی لەکۆشکی سپی سەبارەت بە کۆهەنگاو (برجام)

دوا بە دوای تاوسەندنیی ناکۆکیەکان لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش (برجام) لە کۆشکی سپی ، سەرۆکیی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا ئەو وڵاتەی بە پشتگریی لە "بەرجام "تۆمەتبار بووە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا " سارا سەندێرز" وتە بێژی کۆشکی سپی دوای تاوسەندنیی دەمەقڕەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و باب کرۆکێر ، سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانیی دەرەوەیی سەنای ئەو وڵاتە ، بە ئاشکرایی ئەم سەناتۆرەی نەیاری بەرجامی وەک هۆکاری سەرکەوتنیی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی  و وەک کەسێک وەسف کرد کە بۆ ئەو ڕێککەوتننامەیە فەرشی سووری ڕاخستووە .

 باب کرۆکێر  دۆینی  (سی شەممە) وتی کە ترەمپ بە ستراتژیاکانیی نابەرپرسانەی خۆی بەرەوشەڕی سێیەمی جیهانی دەڕواتو ترەمپیش لە وڵامیی ئەو ڕەخنە گرتنانە، کرۆکێری تۆمەتبار کرد کە یەکێ لە هۆکارانیی سەرکەوتنیی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی لە نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان دا بووە . سارا سەندێرزیش وتی، کرۆکێر لە سەردەمیی سەرۆک  کۆمارەتی باراک ئۆباما لەگەڵ نانسی پلۆسی ڕێبەری دێمۆکراتەکانیی مەجلیسی ئەمریکا لەم بوارە دا هاوکاریی دەکرد و لە ڕاستی دا ئەو کەسێکە کە فەرشی سووری ڕاخستووە بۆ ڕۆیشتن بۆ ئەو ڕێککەتننامەیە

 ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج ویەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین ئەمریکا و ئەلمانیا) لە ژەنفییەی ٢٠١٦ەوە جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکی لە ئەندامانیی ئەو گرووپە بەردەوام لە جێبەجێکردنیی دا پەیمان شکێنی دەکات .

سەرپەیڤ