تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 13:01 Asia/Tehran
  • رووسیا داوای لەهەموو لایەنەکانی هاوپێوەندکرد پێبەندی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی بن

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک لە مۆسکۆ، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ئێران هەروا کاریگەرەو هەموو وڵاتان دەبێ پێبەندی بن.

گیۆرکی بوریسنکۆ بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئەمریکای باکووری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی(بەرجام) لەبارەی پرسی ناڤۆکیی ئێران هەروا کاراو کاریگەرەو هەموو وڵاتان دەبێ پێبەندی بن.

بوریسنکۆ پێی داگرت: بێتوو ئەمریکا بایکۆتی نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێ، ئێران مافی ئەوەی دەبێ خۆببوێرێ لە پێبەندبوون بە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەگەر ئەمریکا بەکردەوە لە بەرجام بکشێتەوە، شک و دڕدۆنگی لەمەڕ ئەگەری جێ بەجێ کرانی دێنێتەئاراوە.

گیۆرکی بوریسنکۆ وتی: ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە بایکۆت بەسەر ئێراندا بسەپێنێ تارانیش بۆی دەبێ پێبەندنەبێ بە جێ بەجێ کردنی بەڵێنییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی.

بوریسنکۆ وتی: مۆسکۆ جەخت لەوە دەکا، بەرجام دەبێ بەردەوام بکرێ و پێویستە هەموو لایەنەکان پێبەندی بن.

ناوبراو پێی داگرت؛ بەڕای ئێمە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی هەروا کارساز و کاریگەر دەبێ و بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان دابین دەکات.

گیۆرکی بوریسنکۆ وتی: مۆسکۆ نازانێ چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتننامەی بەرجام چ قازانجێکی بۆی هەیە بەڵام ڕوونە کە چوونەدەری ئەمریکا ، ناجێگیریی وناهێمنی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤینی لێ دەکەوێتەوەو ئەوەش کاردەکاتە سەر سەقام و ئاسایشی جیهانی.