تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 20:25 Asia/Tehran
  • دیداری ساڵحی لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی مەجلیسی عەوامی بریتانیا

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی مەجلیسی عەوامی بریتانیا لە لەندەن دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران و  ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی مەجلیسی عەوامی بریتانیا لەم کۆبوونەوەیەدا، نیگەرانیەکانی ئێستایان لە بارەی جێ و شوێن، ئیعتیبارو ڕێگاکانی بەرنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی سەر هەنگاوی هاوبەشیان لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا تاوتوێ کرد.

عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دوای دیدار لەگەڵ بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی مەجلیسی عەوامی ئەم وڵاتەش دیدارو وتووێژی کرد.

بوریس جانسۆن لە دیدار لەگەڵ ساڵحی لە سەر پشتیوانیی لەندەن لە هەنگاوی هاوبەش پێی داگرت.

عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران شەوی چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا گەییشتە لەندەن.