تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 20:27 Asia/Tehran
  • ڕووسیا ڕۆژئاوای بە هەڕەشەیەک بۆ دەستەڵاتی خۆی زانی

ئەنجومەنی باڵای ڕووسیا وێڕای بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک وشداریی دا، ڕۆژئاوا بە پشتیوانیی دراڤی لە ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان، لاوانی ڕووسیا بۆ خۆپیشاندان و خەوشاندنی سیمای دەوڵەت لە ڕێگای میدیاکان و ورووژاندنیان، هەڕەشە لە دەستەڵاتی ڕووسیا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا، بە پێی ڕاپۆرتێک کە لێژنەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی نیشتیمانیی ئەنجومەنی باڵا( ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا) ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە، پێکهێنان و پاڵپشتی کردنی ڕێکخراوەگەلی نادەوڵەتی بۆ بەرەڤانی کردن لە بەرژەوەندیی وڵاتانی بیانی و هەروەها تێوەئاخنینی ڕاهێنەری ڕۆژئاوایی لە میکانیزمی فێرکاری، هەڕەشە لە دەستەڵاتی ڕووسیا دەکات.

ئەم لێژنەیە ڕاشیگەیاندووە، ئامادە بوونی لاوان لە کرداری ناڕەزایانە بە هاندانی ڕۆژئاواش هەروەک هەوڵی میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خەوشاندنی سیمای ڕووسیاو کڵیسای ئۆرتۆدۆکس خۆی لە خۆی دا جۆرە مەترسی و هەڕەشەیەکە.

لێژنەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی نیشتیمانیی ئەنجومەنی باڵا( ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا) بە سەرۆکایەتیی ئاندری کلیمۆف، هەروەها داوای قەدەغەی چالاکیی ئەو ڕێکخراوە نادەوڵەتیانە کرد کە لە دەرەوە بارەبوو دەکرێن بێجگە لەو ڕێکخراوانەی کە لەگەڵ دەوڵەتی ڕووسیادا هاواهەنگن.

ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە وەڵامی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی ئەمریکا دژی کەناڵی ڕووسیی ڕاشا تودەی ، هەڕەشەی بەرتەسک کردنەوەی کرد لەو میدیا ئەمریکییانەی کە لە وڵاتەکەی دا خەریکی چالاکی نواندنن.

جێگای ئاماژەیە دەوڵەتی ئەمریکا چالاکیی کەناڵی ڕاشاتودەیی لەو وڵاتەدا ڕاگرتووە.

سەرپەیڤ