تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 17:38 Asia/Tehran
  • تەئیدکرانی بە ئەنقەست بوونی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆسەر خەڵکی ڕوهینگیا

پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنقەست بوونی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆسەر خەڵکی ڕوهینگیایان پشت ڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی فرانس بیست وچوار ، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی غەیرە ڕەسمی دا دەس ئەداتە لێکدانەوەی دۆخی خەڵکی ڕوهینگیا لە میانمار وبەنگلادش. جێگری سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سیاسی بڕیارە بۆماوەی چوار ڕۆژ سەفەر بکات بۆ میانمار. توماس هانک پشکێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێژێت بەڵگەو سەنەدی جێی بڕوا بەدەس هاتووە کە پێشان ئەدات هێزە ئەمنیەکانی میانمار بەشێوەی بە ئەنقەست ماڵ وسامانی خەڵکی ڕوهینگیایان لە ناوبردووە و مەزراوکێڵگەکانی گوندیەکانیان لە باکووری ئیالەتی ڕاخین ئاگر تێبەرداوە. مەبەستیان نە تەنیا هەڵاتنی خەڵکی ڕوهینگیا بووە بەڵکۆ دەیانویست ببنە لەمپەری گەڕانەوەی خەڵکی ڕوهینگیا بۆ ماڵەکانیشیان.