تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 17:52 Asia/Tehran
  • سی وحەوت کەس بە هۆی جوڵانی زەوی وسێڵاو لە ڤێتنام کوژران

بە هۆی تەشەناسەندنی دۆخی ئاووهەوای خراپ کە لە ڕۆژی سێ شەممە ی ئەم حەوتەیە لە ناوچەکانی ناوەندی وباکووری ڤێتنام بووە هۆی هاتنی بارانی قورس ، ڕودانی سێڵاو وجوڵانی زەوی ، لانیکەم سی وحەوت کەس کوژران وچل کەسیش بێ سەر وشوێن بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕێکخراوی بەرێوەبەرایەتی کارەساتەا سرۆشتیەکانی ڤێتنام ڕٶژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای کوژراوان وبێسەروشوین بووان بیست ویەک کەیش بریندار بوونەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کاربەدەستانی ڤێتنامی بە هۆی بارینی توندی  باران وجوڵانی زەوی ناچار بوونە ئاوی ئاوبەندەکان بەردەن. فرەتر لە حەفدە هەزار کەس ناچاربوونە    ماڵەکانیان چۆڵ کەن و لانیکەم دووسەد ماڵ ڕۆخاون وماڵی هەژدە هەزار کەسی تریش زیانی جیدیی وێ کەوتووە.