تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 16:33 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: پێویستە هەمووان پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بن

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوەتی پێبەندبووە بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام).

سێرگئی لاڤرۆف دوێشەو(پێنج شەممە) لەسەروبەندی وتاردانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بەرجام، لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ڕێکس تەیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی: پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ وێنە ئێران پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بن.

کۆشکی سپی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، رۆژی هەینی لەبارەی بەرجام، هەڵوێست ڕادەگەیێنێ.

حکومەتی ئەمریکا بەپێی یاسای ناوخۆی ئەو وڵاتە دەبێ هەر٩٠ رۆژ جارێک ڕاپۆرێک لەبارەی پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنییەکانی لەبەرجام، بخاتە بەردەست کۆنگرێسی ئەو وڵاتە. ترەمپ بۆ خستنەڕووی ئەو ڕاپۆرە هەتا١٥ی ئۆکتۆبر کاتی لەبەردەمدایە.

میدیا ڕۆژاواییەکان ڕایانگەیاند، لەوانەیە ترەمپ لەو ڕاپۆرەدا پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست نەکاتەوە.

ئەگەر ترەمپ ڕایبگەیێنێ، ئێران پێبەند نەبووە بە بەرجام، کۆنگرە شەست رۆژ مۆڵەتی دەبێ لەبارەی سەپاندنەوەی ئەو بایکۆتانەی جێبەجێکرانیان بەهۆی بەرجامەوە، ڕاگیرابوو، بڕیار بدات. بێتوو کۆنگرە دەنگ بدات بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان، ئەمریکا لە بەرجام دەکشێتەوە.

ترەمپ هەردەم بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)ی بەڕێککەوتنێکی ترسناک ناودەباو خوازیاری تێکدانیەتی، بڕیارێک کە بەرەوڕووی ڕەخنەو گازندەی بەرفراوانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ وێنە، لایەنەکانی دیکەی بەرجام(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین و ئاڵمان) و تەنانەت زۆرێ لە بەرپرسانی ئەمریکی بووەتەوە.

سەرپەیڤ