تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 17:41 Asia/Tehran
  • ترەمپ ڕێکۆردداری لاوازبوونی ئاستی خۆشەویستیی لە ئەیالەتەکانی ئەمریکا

بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی نوێ، ڕادەی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگشت ئەیالەتەکانی ئەمریکا، دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی رۆژنامەی ئیندیپێندێنت، بەگوێرەی ڕاپرسیی نوێی دامەزراوەی مۆرنینگ کانسالت لە کەمتر لە یەکساڵ لە سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترەمپ ڕادەی خۆشەویستی ناوبراو لەهەموو ئەیالەتەکانی ئەمریکا دابەزیوە.

دامەزراوەی ڕاپرسیی مۆرنینگ کانسالت بە توێژینەوە لە٤٧٠هەزار ئەمریکی لە مانگەکانی ژانڤییە هەتا سیپتەمبەری٢٠١٧ بۆی دەرکەوت کە ڕادەی خۆشەویستیی ترەمپ لە یەکە یەکەی ئەیالەتەکانی ئەمریکا بۆ وێنە ئەو ئەیالەتانەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا داکۆکییان لەناوبراوکرد، لەماوەی هەشت مانگ لە دەسپێبوونی کارەکەی، دابەزیوە.

بەپێی ئەو ڕاپرسییە، ئاستی لاوازبوونی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو چەند ئەیالەتەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی نۆڤمبەردا بەهاسانی تێیاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، لەئاستێکی یەکجار نزم دایەو زۆربەی دەنگدەران وتوویانە کە لە کردەوەی ترەمپ ناڕازین.

بەپێی ئەو ڕاپرسییە، ڕادەی کەمبوونەوەی ئاستی خۆشەویستیی ترەمپ لەوماوەدا، سەتا١٣زیادی کردووە.

ترەمپ لەدەسپێکی ڕێ بڕینەنێو کۆشکی سپی هەردەم بە سیاسەت و کردە پڕهەراکانی، ناڕەزایەتی جەماوەر و میدیاکانی ئەمریکاو جیهانی هەڵخڕاندووە.

سەرپەیڤ