تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 19:51 Asia/Tehran
  • ستراتژیای دژە ئێرانیی واشنگتۆن سەرەنجام بڵاو کرایەوە

کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی سەرەنجام پاش چەند حەوتە هەراوهۆریا و چەواشەکاریی میدیایی، دەقی ستراتژیای نوێی حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، حکومەتی ئەمریکا دەقی ستراتژیای نوێی و تۆکمەی خۆی لەدژ ئێران بەتەوەرەکانی توندترکردنی چاوەڕوانی بەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام)، پشکنینی ناوەندە سەربازییەکان و تاوپێدانی زەخت و گوشار لەسەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە.

دەگوترێ، ئەو دەقە ، لە ئەنجامی نۆ مانگ تاووتوێ، و لێکدانەوەو ڕاوێژکاریی کۆشکی سپی لەگەڵ کۆنگرەو تیمی ڕاوێژکارانی ئاسایشی ئامادەکراوە کە بەبۆچوونی واشنگتۆن بەئامانجی"پاراستنی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ئەمریکا بەباشترین شێوازی مومکین" نووسراوە.

لەو سەنەدەدا کە گشت بڕگەکانی بەگوێرەی ئیدیعای پڕووپووچی ئەمریکا لەدژ ئێران ئامادەکراوە، هاتووە: "ستراتژیای نوێی ئەمریکا لەبارەی ئێران لەسەر پووچەڵ کردنەوەی چالاکییەکانی ناجێگیرکردنی تاران و دزەی ئەو وڵاتە بەتایبەت لەداکۆکی کردن لە تیرۆریزم ومیلیشیاکان، چڕکراوەتەوە."

ئەو ئیدیعایەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاوایی و عەرەبییەکانی بەگوێرەی ڕاپۆر و سەنەدەکانی بەردەست، جیددیترین لایەنگرانی پێکهاتن و بەهێزبوونی گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک داعش بەتایبەت لە سووریا دێنە ئەژمار.

لە ستراتژیای نوێی ئەمریکا لە بەشی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بێ هیچ سەنەدو بەڵگەیەک ئیدیعا کراوە، چالاکییەکانی ئێران لەدژ ئامانجەکانی بەرجام بووەو ئێران لەهەوڵی سوود وەرگرتن لە بۆشاییەکانیەتی.

سەنەدی ستراتژیای نوێی ئەمریکا ئیدیعای کردووە؛ ئەوەی کە ئێران ڕایگەیاندووە، ڕێگەی پشکنین لە دامەزراوە سەربازییەکانی نادا، لەدژ بەرجام و تەحەمول ناکرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنییە بەرجامییەکانی لەهەشت ڕاپۆری فەرمییدا، زەخت وگوشارەکان و داوای ئەمریکا بۆ سەردانی پشکێنەران لە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانی ڕەت کردۆتەوەو بەپێویستی نەزانیوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم بەڕەت کردنەوەی ئەو بانگەشە دووپات کراو و پڕووپووچانەی ئەمریکا جەختی کردووە، لەهەمبەر سێناریۆ دژە ئێرانییەکانی واشنگتۆن، بژارەی جۆراوجۆری لەبەردەستە کە بەپێی بارودۆخ، کەڵکیان لێ وەردەگرێ.