پوتین و مەکرۆن، پیادا چوونەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێگای قەبووڵ نییە
ڤلادیمیر پوتین و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرانسا، شەوی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا پێیان داگرت: پیاداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا جێگای قەبووڵ نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ڤلادیمیر پوتین و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرانسا، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە بە خواستی لایەنی فەرانسی ئەنجامی گرت، لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەش پێیان داگرت و پشتیوانییان لێ کرد.
وتووێژی تەلەفۆنیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لە هەل و مەرجێکدا ئەنجام دەگرێت کە ناوبراو چوارشەممەی ڕابردوو لە گەشتەکەی بۆ تاران و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە سەر پاراستن و ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کرد بوو.
ئەمریکاو بڕێک لە دەستەوتابوونەکانی ئەم وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدان کە باسی موشەک و توانایی بەرگریکارانەی ئێران تێکەڵ بە پرسی هەنگاوی هاوبەش بکەن کە ئەم بابەتەش لەگەڵ پەرچەکردارو دزایەتیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسی هەنگاوی هاوبەش و توانایی موشەکی و بەرگریی ئێران بە بابەتێک دەزانن کە قەت وتووێژی لە سەر ناکرێت.
ڤلادیمیر پوتین و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرانسا هەروەها لە بارەی قەیرانی سووریاش وتووێژیان کرد و دەرەنجامەکانی گەڕی حەوتەمی دانوستانەکانی نێوماڵی سووریایان لە ئاستانە تاوتوێ کرد.
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرانسا جەختیشیان کرد لە سەرگرینگایەتیی هەنگاوی هاوبەش و هاریکاری لە بارەی ڕەوتی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا.