کۆریای باکوور هه‌وڵی داوه هێرشی ناڤۆکی بکاته سه‌ر ئه‌مریکا
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ڕایگه‌یاند که کۆریای باکوور به به‌رپرسانی ڕووسیای وتووه که هێرشی ناڤۆکی ده‌کاته سه‌ر ئه‌مریکا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراو به ڕۆژنامه‌ی ڕیانۆستی ڕووسیای ڕاگه‌یاند که کۆریای باکوور به به‌رپرسانی مسکۆی وتووه که هێرشی ناڤۆکی ده‌کاته سه‌ر ئه‌مریکا.
ئه‌م بابه‌ته له میانه‌ی نامه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆریای باکوور بۆ ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا نووسراوه و له لایه‌ن نوێنه‌رێکی تایبه‌تی کۆریای باکووره‌وه ڕاده‌ستی به‌رپرسانی مسکۆ کراوه.
له‌م نامه‌یه‌دا کۆریای باکوور باسی ئه‌وه‌ی کردووه که ئاماده بوون تاکوو هێرشی ناڤۆکی بکه‌نه سه‌ر ئه‌مریکا.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد: نوێنه‌ره‌که‌ی کۆریای باکوور ڕایگه‌یاندووه که ناوه‌ڕۆکی نامه‌که نیشانی ده‌دات که کاردانه‌وه‌ی کیم ڤۆنگ ئۆن، ڕێبه‌ری کۆریای باکوور به قسه‌کانی دۆناڵد ترامپ چی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: دوای ئه‌وه‌ی که ڕووسه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئاشکرا کرد، بۆچوونی واشنتۆن له به‌رانبه‌ر پیۆنگ یانگ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه ئاشکرا بوو که پووتین له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند که ڕووسیا و چین بۆچوونی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به کۆریای باکوور هه‌یه و هه‌ر دوو لا له دوای دانوستان و گفتوگۆن.