چواردە کوژراو لە دەسڕێژ و تەقە دە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا دا
لە تازەترین تەقە لێکردنەکان لە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا 14 کەس کوژران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، ناوەندی تۆمار کردنی توند و تیژیە چەکدارانەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند لە 49 تەقە لیکردن ڕاپۆڕت دراوە لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا لە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا لانیکەم 14 کەس کوژران و 42 کەسیش بریندار بوونە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو تێکهەڵچوونانە لە ئیالەتەکانی لوئیزیانا نیویورک میسوری و کارولینای باکووری ڕووی داوە . ناوەندی تۆمار کرانی توند و تیژیەکانی چەکدارانە لە ئەمریکا وتیشی 103 تەقە لێکردن لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ئەمریکا 41 کوژراو و 63 برینداری لێکەوتەوە . سەرەڕای داخوازی تاقمەکانی لاگری مافی شاروومەندایەتی لە ئەمریکا بە هۆی دەسەڵاتی لابی چەک ، تا ئێستا هیچ یەک لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرتەسکی فرۆشی چەک لەو وڵاتە یاسایەکیان دانەناوە . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لاگرانی سەرەکی چەکدارانی ئەمریکاییە . تڕەمپ ماوەیەک لەمەبەر متمانەی بە خاوەن چەکەکانی ئەمریکا دا کە ئەوان لاگرێکی ڕاستەقینەیان لە کۆشکی سپی هەیە .