تشرینی دووه‌م 12, 2017 20:57 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە گەشتەکەی ترەمپ بۆ فیلیپین

سەدان ناڕازی بەرامبەر بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فیلیپین دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی چەنێل نیوز ئاسیا، خۆپیشاندەران هاوکات لەگەڵ گەییشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فیلیپین بە بەرز کردنەوەی پارچەنووسگەلێک کە لە سەریان نووسرا بوو ( ترەمپ داگیرکەرە) و( نەمان بۆ ئەمریکای ئەمپریالیست) لە شەقامەکانی مانیلی پێتەختی فیلیپین دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیسی دژی سەرهەڵدانی فیلیپین بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران گولەی ئاوییان بەکار هێنا.

سەدان کەس لە جەماوەری فیلیپین ڕۆژی هەینیش بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە مانیلی پێتەختی فیلیپین بە هەڵدانی دروشمگەلی دژی ئەمریکا داوای هەڵوەشانەوەی گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتەیان کرد.

خۆپیشاندەرانی فیلیپینی هەروەها سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە ناوچەکەیان شەرمەزار کرد.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوابەشی گەشتە ناوچەییەکەی بە مەبەستی بەشداری کردن لە سی و یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گەییشتە مانیلی پێتەختی فیلیپین.

 

 

سەرپەیڤ