تشرینی دووه‌م 13, 2017 18:02 Asia/Tehran
  • وشداریی  فەڕانسا سەبارەت بە گەڕانەوەی تێڕۆڕیستانی ئەندامی داعش بۆ وڵاتەکانیان

وەزیری دەرەوەی فەڕانسا لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەلجەزایر لە ئەلجزیرە سەبارەت بە گەڕانەوەی تێڕۆڕیستانی ئەندامی داعش بۆ وڵاتەکەیان وشداری دا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا ، " ژان ئیڤ لودریان " وەزیری دەرەوەی فەڕانسا لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ عەبدولقادر مساهل " وەزیری درەەوەی  ئەلجەزایر لە ئەلجەزیرە  ڕۆژی  یەکشەمە ڕایگەیاند  بە شکست دانی داعش لە سووریا  و ئێراق ڕەوتی  گەڕانەوەی  تێڕۆڕیستانی داعشی بۆ وڵاتەکەیان دەسپێکراوە . عەبدولقادر مساهلیش لەو دیدارەدا وتیشی  هەر دوو لایەن  لە هەوڵدان بۆ هاوکاری  هاوبەش سەبارەت بە  پرسە  ئیستراتژیکەکان . وەزیری درەوەی  ئەلجەزایر  وەبیریشی هێنایەوە  ئەو وتووێژانە    ئیمکانی  لێکدانەوەی  دۆسیەی  خەبات بە دژی  تێڕوڕیزم و توند ڕەوی و ڕێگاکانی لەناو بردنی تێڕوڕیزم   ،   پەیوەندیی  تێڕوڕیسم  لە گەڵ  تاوانە  ڕێکخراوەکان و هەروەها  دۆسیەی  کۆچبەریی نایاسایی  خۆش کردووە .  فەڕانسا  کە لە لاگرانی  سەرەکی  تاقمی  تێڕوڕیستی  لە سووریا بووە   بووەتە  یەکێک  لە  ئامامجە  سەرەکیەکانی  پەلاماری  تێروڕیستی  ئەندامانی داعشی . شکستی  قورسی  تێڕوڕیستەکان لە سووریا  و ئێراقیش  بووەتە  هۆی  گەڕانەوەی  تێڕوڕیستان  بۆ وڵاتەکانیان .

سەرپەیڤ