تشرینی دووه‌م 15, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • ئامانۆ: ئێران  جێبەجێ کردی خاڵەکانی بەرجامی  درێژە پێ داوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی بەڵێنەکانی ئێران بەپێی بەجام خەریکە جێبەجێ دەکرێت وتی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا سەردانی هەموو شوێنە پێویستەکان لە ئێرانی کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  فارس، یوکیا ئامانۆ   لە زانستگەی هارواردی ئەمریکا وتی :  ئێران بە تەواوەتی پرۆتۆکولی ئلحاقی  جێبەجێ کردووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی  تائێستا  هەموو ئەو شوێنانەی  ئێران کە پێویست بووە سەردانیان بکات ، سەردانی کردوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران  ساڵی 2003 وەک وڵاتی ئەندامی پەیامنی قەدەغەی پەرەی  چەکی ناڤۆکی  ( ئێن پی تی  ) بە ئامانجی پێشگیری کردن لە پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە جیهان، پرۆتۆکۆلی ئیلحاقی  مۆر کرد  .

هەرلەم حاڵەدا ، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی  ناڤۆکی وەک  تەنیا دامەزراوەی  خاوەن شیاوەتی  بەسەر چالاکی ناڤۆکی وڵاتانی جیهان ڕۆژی دووشەممە  واتە سێزدەی نوامبەر ، بۆ نۆیەمین جار پێبەندیی ئێران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی  ناڤۆکی (بەرجام)ی  پشت ڕاست کرد.

 ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی  پێنج   و یەک  ، لە ژانیڤەری ساڵی 2016  جێبەجێ کراوە  بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە  ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە  جێبەجێ کردنی بەرجام ، بێ بەڵێنی دەکات.

دوناڵد  ترامپی سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بەپێچەوانەی  هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی  هەوڵی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی  پڕمەترسی  وەسف کرد و داوای  تێک دانی ئەوانی کردووە بەڵام  جیهان  نەیاری ئەم  هەوڵە دوژمنانەیەی سەرۆکی ئەمریکایە.

سەرپەیڤ