وشداری روسیا بە بە هەنگاوی ئەمریکا لە دژی میدیا روسیەکان
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند هەر هەنگاوێکی ئەمریکا لە دژی پەیامنێران و میدیا روسیەکان بێ وڵام ناهێڵێ.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا گوتی : هەر کارێک کە ببێتە هۆی بەربەستیی ئازادیی میدیا روسیەکان لە دەرەوەی وڵات ، بێ کاردانەوەی بە بڕشتانە نابێ و ئەم هەنگاوە هەم لە لایەن رای گشتیی و هەم لە رێگەی یاساوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ .
هەر لەم چوارچێوەدا ، دومای روسیا ، پرۆژە یاسایەکی لە دژی میدیاکانی ئەمریکایی چالاک لە روسیا واژۆ کردووە .
بە پێی راگەیاندنی دومای روسیا ، ئەم هەنگاوە وڵامێکە بە هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە دژی میدیای روسیی راشا تودەی .
دادئەستێنیی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەرلە کەناڵی تەلەفزیۆنیی راشا تودەی روسیای ویستبوو تا 13 ی نوامبر بۆ ناونوسیی ناوی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنیە وەک دەزگایەکی بیانی هەنگاوبنێ جیا لەوە ، حیسابە بانکیەکانی راشاتودەی لە ئەمریکا دادەخرێن .