کانونی یه‌که‌م 07, 2017 19:56 Asia/Tehran
  • کۆمەڵگای جیهانی لە دژی هەنگاوەکەی ترمپ لەمەڕ داهاتوی بەیتولموقەددەس

بڕیارەکەی شەوی چوارشەممە بۆ سەر پێنجشەممەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ڤیلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس بووە هۆی ناڕەزامەندی و تووڕەیی کۆمەڵگای جیهانی. لە پێتەختە ئیسلامییەکانەوە بگرە تا پێتەختە ئەورووپاییەکان و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێبەری کەتۆلیکەکانی جیهان، هەموو ئەم بڕیارەی ترەمپیان ئیدانە و شەرمەزار کردووە.

ئانتۆنیۆ گۆترەش- سکرتێری گشتیی ڕێخکراوی نەتەوەکان

"ئانتۆنیۆ گۆترەش"ی سکرتێری گشتیی ڕێخکراوی نەتەوەکان دەڵێ: "بڕیارەکەی حکوومەتی ئەمریکا لەمەڕ قودس داهاتووی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.

هەموو بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە بەم هەنگاوەی ترمپ، دوا بزمار دەدرێ لە تابووتی ئەو شتەی وا بە ڕەوتی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودێر کراوە.

بەیتولموقەددەسی پیرۆز

ئەم ڕەوتە لە نەوەدەکاندا دەس پێ بوو هەتا ئەنجام بتوانێ بوار خۆش بکات بۆ دامەزرانی دوو وڵات لە سەرزەویی فەلەستیندا. لەم نێوەدا سێ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دوو پارتی دیمۆکرات و کۆماریخواز، لانیکەم لە ڕواڵەتدا، بەڵێنداری خۆیان لە ئاست ئەم ڕەوتە ڕاگەیاندبوو. هەر بەم هۆیەوە بیل کلینتۆن، جۆرج دەبلیۆ بووش و باراک ئۆباما هەر شەش مانگ جارێ بەڕێوە بردنی پەسەندکراوەکەی کۆنگرێس لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەسیان وە دوا دەخەست تا ڕێککەوتن لە وتووێژەکانی بەناو ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەبەر بێت.

کۆشنر زاوا جووەکەی خۆی واتە

بە هاتنەسەر کاری دۆناڵد ترەمپ، زایۆنیستەکان هەلێکی لەباریان بۆ گونجا لە پێناو تێک شێواندنی گفتوگۆەکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنپێ کردنی هەرچی زیاتری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان. ترەمپ هەر لەو ڕۆژەی وا زاوا جووەکەی خۆی واتە "کۆشنر"ی وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناساند، نیشانی دابە قەدەر سەرۆکە پێشووەکانی ئەمریکاش، پێبەندی بە ڕواڵەت ئاسایی کردنەوەی ڕەوتی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین نییە. ئەو دواتر لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل وەکوو یەکەم سەرۆکی ئەمریکا دیواری نودبەی بەسەر کردەوە و سیاسەتی واشنتۆن لە پەیوەندی لەگەڵ شارۆچکەسازی زایۆنیست نشینی لە سەرزەوییە فەلەستینییەکان وەلا نا.

دۆناڵد ترەمپ

ئێستاکەش ترەمپ سەرباری هەموو وشدارییەکان، بڕیاری داوە ئەمریکا بکاتە یەکەم وڵاتێک کە بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسێت، ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە نزیکترین هاوپەیمانانی تەل ئەبیب لە ئەورووپاش وشداریان داوە لەمەڕ کاریگەریەتیە نالەبار و نەرینییەکانی ئەم بڕیارە.

دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایه که دیواری نودبەی بەسەر کردەوە

بەم حاڵەوە، نەیارەتی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی کۆمەڵگای جیهانی لەدژی تاک ڕەوییەکانی ئەمریکا، هەر لە پرسی گۆڕانی کەشوهەواوە بگرە تا باسی بازرگانی و پرسی کۆچبەران، پیشان دەدات کە هێز و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمان و هاودەنگ ڕوو لە کزی ناوە. دوا نموونەکەشی باسی بەیتولموقەددەسە کە بەرەوڕووی ئیدانە بوونی جیهانی بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ