کانونی یه‌که‌م 08, 2017 08:07 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕووسیا لە هەنگاوە ئاڵۆزی چێکەرەکانی ئەمریکا لە نیمچەدوورگەی کۆریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کردەوە دنەدەرانەکانی ئەمریکا لە نیمچە دوورگەی کۆریای بە هۆکاری تەشەنەی قەیران لەم ناوچەیەدا زانی.

بە پێی راپۆرتی ڕۆیتێر؛ "سێرگەیی لاڤرۆف" ئێوارەی  پێنجشەممە لە دیداریدا لەگەڵ "ڕێکس تیلەرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیی لە ڤییەنا وتی: مانۆڕی سەربازی و شێوەزاری دەسدرێژکارانەی ئەمریکا، بۆتە هۆی پەرە سەندنی کێشە و ئاڵۆزی لە شێوەدوورگەی کۆریا.

لاڤرۆف وتی؛ کردەوەکانی ئەمریکا لە شێوەدوورگەی کۆریا قەبووڵکراو نییە و مۆسکۆ خوازیاری دەست پێبوونەوەی هەنگاوی بەرپرسیارانە بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک بۆ بەرنامەی چەکەمەنیی کۆریای باکوورە.

سەرباری وشدارەکانی کۆریای باکوور، ئەمریکا بە بەشداریی ژاپۆن و کۆریای باشوور لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار لە ئاوەکانی شێوەدوورگەی کۆریادا مانۆڕی بەڕێوە بردووە.

پیونگ یانگ بە ڕەخنە لە جم و جۆڵی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن دژ بە کۆریای باکوور، رایگەیاندووە تا ئەو کاتەی ئەم جم و جۆڵ و کردەوە دوژمنکارانە و دنەدەرانەیە بەردەوام بێ، دەس لە بەهێزتر کردنی توانای ئەتۆمی و مووشەکیی خۆی هەڵناگرێ.

سەرپەیڤ