کانونی یه‌که‌م 08, 2017 11:56 Asia/Tehran
  • جیهان یەکدەنگ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە بڕیارەکەی ترەمپ

هەنگاوی یەکلایەنە و سەرەڕۆیانەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ، بۆتە هۆی هەستانەوەی شەپۆلی ئیدانە کردن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەرانسەری جیهانی ئیسلام، عەرەب و ئەورووپا.

لایەنگرانی مافەکانی گەلی فەلەستین لە شیکاگۆ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو بڕیارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە ، ئەو بریارەی ترەمپیان بە نیشانەی پشتیوانیی ئاشکرای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە زایۆنییەکان زانی.

هەروەها لەو مانگرتنەی زانکۆی ئەردەن کە لە شاری ئەمانی پێتەختی ئەردەن بەڕێوە چوو خوێندکاران بڕیارەکەی ترەمپ  سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنییان بە دەسدرێژی کردنە سەر یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و لە خزمەتی توندڕەوان و برەوپێدەری توند و تیژی زانی. ناڕەزایەتی لەو چەشنەیش لە زانکۆ دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانی دیکە لە اربد، الکرک و الزرقاء بەڕێوە چوو.

هەروەها سەدان کەس شەوی هەینی لە قاهیرەی پێتەختی مەسریش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو کردەوەی ئەمریکا  سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و ئاڵای ئەم ڕژێمەیان ئاور تیێبەردا. خۆپیشاندەران هەروەها خوازیاری پچڕانی پێوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا و داخرانی باڵیۆزخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەم وڵاتانەدا بوون.