دەستپێکرانی ساڵی نوێی زایینی ٢٠١٨
جهژنی ساڵی نوێی زایینی له ناوچه جیاوازهکانی جیهان بهڕێوهچوو.
ئەمڕۆ (دووشەممە ) یەکەمی ژەنیڤەری ٢٠١٨، دەستپێکرانی ساڵی نوێی زایینییە.
حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) لە پێغەمبەرانی مەزنی ئیلاهییە کە لە قورئانی پیرۆزدا ڕێزی زۆری لێگیراوە.
قورئانی پیرۆز لە ئایاتی جۆر بە جۆردا مەسیح(ع) ـی ناساندووە و باسی جێ و شوێنی بەڕێزی کردووە وەکوو یەکێک لە پێغەمبەرانی ئۆلۆلعەزم کە خاوەنی کتێب و شەریعەتە.
" حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆمار و کاربەدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە ڕۆژانی ئەمدواییە لە پەیامیکدا بۆ سەران، کاربەدەستان و گەلانی وڵاتە مەسیحییەکان دەستپێکرانی ساڵی نوێی زایینییان پیرۆز کرد وئاواتی خۆشحالی ، سەڵامەتی و ئاشتییان بۆ هەمووان بەتایبەتی مەسیحییەکان خواست.
هەروەها جەژنەکانی ساڵی نوێی زایینی له شارە جۆر بە جۆرەکانی جیهان دا لە نێو ڕێ وشۆینی تووندی ئاسایشی دا بهڕێوهچوو.
مالپەری دەنگ و باسی " سی ئین ئین" ڕاپۆرتی دا کە شارەجۆر بە جۆرەکان لە جیهان دوا بە دوای پەلامارەکانی ئەمدواییەی ترۆریستی لە حالێکدا بۆ جەژنەکانی شەوی ساڵی نوێی زایینی ئامادە بوون کە ڕێو شۆینی تووندی ئاسایشی لەم شارانە دا بەڕێوە دەچێت .
ئەم ماڵپەرە بە ئاماژە بە قەرەبالغی شەقامەکان لە جەژنەکانی ساڵی نوێی زایینی وتیشی: یەک ملوین کەس لە نیۆ یۆرک دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگەکانی ئاسن دۆز کۆنترۆل و تاقیبکرێن کە
نەکا بۆمب و یان چەکیان هەبێت و پاشان لە جەژنەکان دا بەشداری بکەن
لە بەریتانیا لە نێوان ئامادەبوونەکان بۆ جەژنی شەوی ساڵی نوێی پۆلیسی لەندەن بەهەموو هێزەوە هاتە کایەوە
گەشتیارانی پاریس یش ئاماژەیان کردووە بە ئامادەبوونی گیان پارێزەرانی چەکدار لە شۆینەکانی گەشتیاری دا.
ئەم ڕەوشە لە شارە گەورەکانی دیکەی ئەوروپایی وئەمریکایی بیندراوە و زۆرتر شایەتی سەقامگیر بوونیی هێزەکانی پۆلیس لە مەیدانەکان و شەقامەکانی شۆێنی بەڕێوە چوونی جەژنەکانی دەستپێکرانی ساڵی نوێی دەبین.
هەروەها ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئیران بە پیرۆزکردنی ساڵی نوێی زایینی لەهەموو مەسیحییەکانی جیهان بەتایبەت مەسیحییەکانی ئێران ، ساڵێکی پر پیت و بەرەکەت، هیوری و ئاشتی و دادگەری لە سەرانسەری جیهان بە ئاوات دەخوازێ.