کانونی دوھەم 06, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ لەبەین بردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئامانجی ئەمریکا لە هێنانەدی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەین بردن و سڕینەوەی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) یە.

زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دوێشەو(هەینی) لەدانیشتنی ئەو دامەزراوە کە بەگوشاری ئەمریکا بۆ تاووتوێی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران بەڕێوە چوو، لەهەمبەر ئەمریکادا ڕاوەستان و ڕێگەیان نەدا واشنگتۆن هەلەکە بقۆزێتەوە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی بۆ وێنە، داکۆکی کردن لە ئاژاوەچیان لە ئێراندا.

قاسمی موحیبەلی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، لەبارەی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: ئەو بابەتە پێش بینی دەکرا کە پرسی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش نەگاتە چ ئەنجامێک و زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە لەگەڵیدا نەیار بن.

قاسمی موحیبەلی پێی داگرت: هاتنەئارای پرسی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، چەشنێک بوارخۆشکردنی ئەمریکییەکانە، چونکە ئەو دۆسییە بەشێوەی ئاسایایی لە سەنەدو بەڵگەکانی ئەنجومەنی ئاسایشدا تۆمار کراو ئەو پرسە دەتوانێ لەئاستی دیکەداو بە بابەتی دیکەوەی وەک، مووشەک، تیرۆریزم، مافی مرۆڤ و ڕەفتاری ئێران لە خۆرهەڵاتی ناڤین سەرلەنوێ بێتەئاراوە.

سەرپەیڤ