کانونی دوھەم 08, 2018 21:02 Asia/Tehran
  • ئەگەری چوونی منداڵانی گۆشکراوی داعش بۆ ئاڵمان

سەرچاوە پەرلەمانییەکانی ئاڵمان ئەگەری ئەوە دێننە ئاراوە کە زیاتر لە سەت منداڵ کە لە سووریاو عێراق لەژێر چاودێری و پەروەردەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک داعشدا گەورەبوون، بچنە خاکی ئاڵمان.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی ئاڵمانیی "ڤۆڵت" بەگێرانەوە لە فراکسیۆنی کەسکەکانی پەرلەمانی ئاڵمان، ئەو کەسانە ئەوەندە کەم تەمەنن کە ئەستەمە بتوانن تفەنگێک کە تیرۆریستان دەیخەنە بەردەستیان، هەڵیبگرن بەڵام لە سووریا و عێراق لە قوتابخانەی تەکفیرییەکان پەروەردە کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەدەست دایە کە تێیدا تیرۆریستان خەریکی ڕاهێنانی منداڵانن بۆ ئامانجە تیرۆریستییەکانیان.

ڕوودانی چەندین پەلاماری تیرۆریستیی لە ئاڵمان بووەتە هۆ تاکوو بەرپرسانی ئاسایشیی ئەو وڵاتە لەمەڕ کردەگەلێکی لەو چەشنە، هەستیاریی زیاتر پێشان بدەن.

بە شکست هێنانی چەند مانگی ڕابردووی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە عێراق و سووریا، دەس و پێوەندییەکانی ئوروپایی ئەو تاقمە ڕەشەکوژە، لەهەوڵی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیانن کە ئەوە، بووەتە مایەی نیگەرانی زۆری ئوروپییەکان.

سەرپەیڤ