كتێبێك كە بووە هۆی تۆقانی ترەمپ
لە سەروبەندی ساڵوەگەڕیی دەس پێ بوونی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ، باسێك لەمەڕ تەندرووستیی دەروونی و ئاوەزی سەرۆكی ئەمریكا لە نێوان سیاسەتوانان، ڕۆژنامەوانان و زانستوەرانی ئەمریكا هاتووەتە ئاراوە.
دژبەرانی ترەمپ كە چینێكی بەربڵاو هەر لە دیمۆكراتەكانەوە بگرە تا میدیاكان دەگرێتەوە ڕایان وایە كە سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە باری دەروونییەوە كێشەی هەیە و شیاوەتی پێوێستی بۆ سەرۆكایەتی و سەركردایەتی گشت هێزە چەكدارەكانی ئەمریكای نییە.
نووسەری کتیبی پڕ هەراو هوریا لە بارەی دوناڵد ترەمپ وتی لەگەڵ هەرکەسێک کە بۆ کتیبەکە وتووێژی کردووە، سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە منداڵێک زانیوە کە پێویستی بە ڕەزامەندی زوو تێپەڕ هەیە .
ڤۆڵف پیداگری کرد لەوانەیە دوناڵد ترەمپ لە هەرکەسێکی تر وا لەم سەر گۆی زەوییەدا دەژیت بایەخی کەمتر بێت. ئەمە لەحاڵیکدایە کە دوناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریکا کتێبی" ئاگر و توڕەیی"کە هەڵگری بانگەشەی سەرەنج ڕاكێشە لە دژی ئەو، تەواو بە درۆی زانیوە.
بریکار وپارێزەرەکانی ترەمپ هەوڵیان داوە، پێش بگرن بە بڵاوکرانەوەی ئەو کتێبە، بەڵام پەخشکاری کتێبی ئاگر وتوڕەیی، کتێبەکەی زووتر لە کاتی خۆی لەناوکۆشکی سپیدا بڵاوکردوەتەوە.