کانونی دوھەم 12, 2018 09:46 Asia/Tehran
  • وەزیری خەزنەداریی ئەمریکا: بایکۆتی نوێ بە سەر ئێران دادەسەپێنین

وەزیری خەزنەداریی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند واشینگتۆن هەوڵ دەدات بایکۆتی نوێ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران داسەپێنێ.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ستیڤن منوچین" Steven Mnuchin بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا چڕێ کردۆتە سەر ئێران وتی: ژماری ئەو بایکۆتانەی ئەمڕۆکە بە سەر ئێران داسەپاوە، لە ژماری بایکۆتەکانی هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان زیاترە.

وەزیری خەزنەداریی ئەمریکا وتیشی: بایکۆتی نوێ دژ بە ئێران بەدەر لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک دەبێ.

"ڕێکس تیلەرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکایش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆمار و کاربەدەستانی دیکەی ئەمریکایی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (بە کاتی خۆجێی) کۆ دەبنەوە تا بڕیار بدەن کە ئایا هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی درێژە پێ بدەن یان نا.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری خۆی لەم بارەوە ڕابگەیەنێ.

بە پێ یاسا و ڕێساکانی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەبێ هەر سێ مانگ جارێ  پێبەند بوون یان نەبوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ڕاپۆرت بکات بۆ کۆنگرێس. دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی یاساو ڕێساکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە دەبێ هەر ٩٠ ڕۆژ جارێ پێبەند بوونی ئێران بە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی پشت ڕاست بکاتەوە. بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە ڕاپۆرتی سێ مانگانەی خۆیدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت راست نەکردەوە و ٦٠ ڕۆژ دەرفەتی دا بە کۆنگرێس تا بڕیاری یەکجاری سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ڕابگەیەنێ. بەڵام کۆنگرێس لەو ماوە دیاریکراوەدا وەڵامی نەدایەوە . ئێستا دیسان نۆرەی ترەمپە تا لەم بارەوە بڕیار بدات.

بێتوو ترەمپ بایکۆتە ئەتۆمییەکانی ئێران هەڵنەپەسێرێ، بە کردەوە واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک دێتە دەرەوە.

سەرپەیڤ