کانونی دوھەم 12, 2018 20:04 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی  مووشەک بەرەو کەشکەڵان بە ٣١ مانگۆڵە، لەلایەن هێندەوە

ڕێکخراوی فەزایی هێند بە سەرکەوتووی مووشەکێکی یان لە ناوەندی فەزایی "ساتیش دهاوان" هاویشتە ئاسمانگە کەهەڵگریی سی و یەک مانگۆڵەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفەزیۆنیی ئەی پی تی ئین، ئەوە چڵ و دووهەمین جارە کە ڕێکخراوی تویژینەوەی ئاسمانەوانی  هێند لە مووشەکیکیPSLV-C40  کەڵک وەردەگرێت. ئەم سەتەلایتانە بریتین لە یەک کارتوستی-٢ سەتەلایتی بۆ ئاگادار بوون و لەکەش و هەوا، بیست وپێنج  مانگۆڵکە ی ناسراو بە وردە مانگۆڵە و سێ مانگۆڵەی زۆر  چووکی ناسراو بە ڕیزە مانگۆڵە . کارتوست سەدەمین مانگۆڵەیە کە لەم ناوەندی ئاسمانە وانییە دە هاوێژرێتە ئاسمانگە ی گەردوون .