کانونی دوھەم 13, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی پەنجاو چوار وڵاتی ئەفریقی بە بێ ڕێزی کردنی ترەمپ

باڵوێزانی پەنجاو چوار وڵاتی ئەفریقایی لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لێدوانی سووکانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ئەفریقییەکانیان شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، باڵوێزانی پەنجاو چوار وڵاتی ئەفریقایی لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ هەینی لەبەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی لێدوانی ڕەگەزپەرستانەو سووکانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ وڵاتانی ئەفریقایی و شارومەندانی بەڕەگەز ئەفریقیی لە ئەمریکا، خوازیاری داوای لێبوردویی ترەمپ و سەندنەوەی قسەی بێ ڕێزانەی ناوبراو بوون.

ئەو باڵوێزانە لەبارەی درێژەی هەڵوێستی ڕەگەزپەرستانەی حکومەتی ئەمریکاو کەسایەتی ترەمپ لەدژ کۆچبەرانی ئەفریقایی و ڕەنگین پێستان، نیگەرانیان دەربڕی.

ترەمپ ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکی سووکێتی پێکەرانەدا وێڕای بە"کەسافەت خانە"ناوبردنی هائیتی، ئێلسالوادۆر و ژمارێک وڵاتی ئەفریقایی، خوازیاری ڕاگرتنی وەرگرتنی کۆچبەرانی ئەو وڵاتانە بوو.

هائیتی لە کاردانەوە بەو قسانەی ترەمپ لەدژ خەڵکی ئەو وڵاتە، باڵوێزی ئەمریکای بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگ کرد.

نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش دوێنێ هەینی لێدوانی سووکانەی ترەمپی بە ڕەگەزپەرستانە زانی.

سەرپەیڤ