کانونی دوھەم 13, 2018 17:28 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لەدژ گرانی و ڕە شبگیری  لە تونس

دوابەدوای چوونەسەری نرخەکان لە بودجەی پەسەندکراوی٢٠١٨ی تونس، خۆپێشاندانەکان هەروا لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیەو ژمارێکی زۆر لە ناڕازییان، قۆڵبەست کران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ خۆپێشاندان لە ژمارێک شاری تونس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە چوونەسەری نرخەکان بەردەوامەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە زیاتر لە١٥٠کەسیان قۆڵبەست کردووە، بەم چەشنە ژماری قۆڵبەست کردنەکان لەکاتی دەسپێکرانی ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە نزیک٨٠٠ کەس.

دوابەدوای ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانەو کردەی توندوتیژانەی هێزەکانی سوپا لە شارە جۆربەجۆرەکانی تونس جێگیرکران و پۆلیس پێشی گرت بە گەیشتنی خۆپێشاندەران بۆ باڵەخانەی پارێزگاریی لە پایتەختی ئەو وڵاتە.

هەروەها خۆپێشاندەرانی تونسی هێرشیان کردەسەر پێگەی بەرەی گەلی ئەو وڵاتە و سووتاندیان.

ئەو بەرەیە، کردەی ئەوانی بە تاوانکارانەو لەئەنجامی دنەدانی ڕێبەرەکەیان لێکدایەوە.