کانونی دوھەم 13, 2018 18:56 Asia/Tehran
  • نیکی هەیلی: ئەگەری کردەی ئەمریکا لەدژ ئێران بەدەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی ڕەوتی دژە ئێرانی و شەڕخوازیی ئەو وڵاتە، وتی: لەوانەیە واشنگتۆن، کردەگەلێک لەدژ چالاکیی مووشەکیی ئێران بەدەر لە چوارچێوەی بەرجام ئەنجام بدات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، نیکی هەیلی دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەکدا هیوای خواست؛ هەوڵەکانی واشنگتۆن لەو بارەوە، داکۆکی گشت وڵاتانی لەپشت بێت.

هەیلی بەدووپات کردنەوەی تۆمەت و بوختان هەڵبەستنی ڕابردوو لەدژ ئێران لەمەڕ پێشێلکرانی بایکۆتە چەکەمەنییەکان، داکۆکی لە تیرۆریزم و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ، وتی: هەموو کردەکان لەدژ ئێران دەکرێ بەدەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام بگرێ.

هەیلی بانگەشەی کرد، ئەگەر نەکرێ لەوبارەوە کۆدەنگی جێ سەرنجی ئەمریکا دەس بخرێ، بەومانایەیە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، ڕێگرە لەبەردەم گەیشتن بە ئاشتەوایی.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رۆژی هەینی بۆ خولێکی١٢٠ ڕۆژەی دیکە هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێرانی نوێ کردەوە بەڵام وشداری دا؛ هەڵپەساردنی دووبارەی ئەو بایکۆت و گەمارۆیانە گرێدراوی گۆڕانکاری و چاکسازیی جێی سەرنجی واشنگتۆن لەمەڕ بەرجامە.

ئەمریکا هەروەها بە ئیدیعای ناپاوەجێ کرانی ناوچە لەلایەن ئێرانەوە، خوازیاری بەرتەسکی دانان لەبەردەم چالاکیی مووشەکیی ئێران بووە.