کانونی دوھەم 13, 2018 19:46 Asia/Tehran
  • وتووێژەکانی کوریای باشوور وکوریای باکوور لە ڕۆژەکانی داهاتوو دا

میدیاکانی کوریای باشوور لە ڕێککەوتنی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە وکاربەدەستانی کوریای باکووربۆ بەڕێوەچوونی وتووێژەکانی ئاستی بان لە بەرواری پازدەی ژانێڤەری ئەمساڵ هەواڵیان دا.

هەواڵدەری یونهاپی کوریای باشوور ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاند ، وتووێژەکان لە نێوان کاربەدەستانی ئەم وڵاتە وکوریای باکوور لە شارەدیی سنووری پانمونجوم بەڕێوەدەچێت. کاربەدەستانی کوریای باشوور وکوریای باکوور ڕۆژی سێشەممە یش لە وتووێژگەلیک لە شارەدیی سنووری پانمونجوم لە بارەی مەسەلە جۆربەجۆرەکان لەوان بەشداری وەرزشکارانی کوریای باکوورلە ئۆلەمپیکی زستانانەی داهاتوو لە کوریای باکووربە  ڕێککەوتن گەیشتن ، مەسەلەیەک کە دەتوانێ ببێتە هۆی باشتر بوونی پێوەندی وکەم کرانەوەی ئاڵوزی نێوان دوو کورە . ئەمە یەکەمین وتووێژەکانی ڕاستەوخۆی دووکورە لە سێسەمبەری ساڵی دووهەزارو پازدە هەتا ئێستاکە بووە. سەرەڕای ئالوزیەکان لەسەر بەرنامەی چەکەمەنی ناڤۆکی لەشێوە دۆرگەی کورە" جیم جونگ ئون" ڕێبەری کوریای باکوور یش ئەم دواییە ڕایگەیاند بۆ وتوووێژ لەگەڵ کوریای باشوور ئامادەیە . کاربەدەستانی کوریای باشوورلەوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە یش هێوادارن لەگەڵ هاتنی کوریای باکوور بۆ ئۆلەمپیکی زستانانە، ڕێگا بۆ وتوووێژەکانی ئاشتی دوولایەن وکەم کرانەوەی ئاڵوزیەکان هەمواربکریت. بیست وسێهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی ئۆلەمپیکی زستانانە لە نۆ هەتا بیست وپێنجەمی فڤوریە ودوازدەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی پارائۆلەمپیکی زستانانە یش لە نۆ هەتا هەژدەی مارس لە شاری پیونگ چانگ ی کوریای باشوور بەڕێووەدەچێت.