شوبات 10, 2018 20:30 Asia/Tehran
  • بان کی مون: ڕێککەوتنی ناڤۆکی مۆدێل و سەرچەشنێک بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا

سکرتێری پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرت: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) ، ئیلهام بەخشی ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەریی کێشەکانی نیمچەدوورگەی کۆریایە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی رۆژنامەی فەینەنشال تایمز، بان کی مون سکرتێری گشتیی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) وەک باشترین ڕێگای پێش گرتن بە قەدەغەی بەرهەم هێنان و پەرەی چەکئامێری ناڤۆکی لە خۆرهەڵاتی ناڤین دەتوانی ئیلهام بەخشی ڕەوتێکی دیپلۆماتیکی هاوشێوە بێ بۆ چارەسەریی کێشەکانی بەردەم لە نیمچەدوورگەی کۆریا.

بان کی مون وتی: ئەنجامی ئیدەئال، دەسڕاگەیشتن بە پەیمانی ئاشتیی هەمیشەیی لەنیمچە دوورگەی کۆریایە بەڵام ڕەوتی دەسڕاگەیشتن بە وەها ڕێککەوتنێکی درێژخایەن، دژوار و پێویستی بە سەبر و ڕەفتاری بنچینەیی هەموولایەک دەبێ.

کێشەکان لە نیمچەدوورگەی کۆریا بە کردەو لێدوانی دەنەدەرانەی ئەمریکاو ژمارێک هاوپەیمانی ئوروپایی و ناوچەییەکەی لەدژ کۆریای باکوور تەشەنای کردووە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

سەرپەیڤ