خوێندکارانی ئەمریکی ئاڵای وڵاتی خۆیانیان سووتاند
شوبات 12, 2018 11:11 Asia/Tehran
تێکھەڵچوونی خوێندکاران لە سیاتڵی ئەمریکا بووە ھۆی سوتاندنی ئاڵای ئەم وڵاتە
ماڵپەڕی فەکس نیوز وای بڵاو کردووەتەوە: لە تێکھەڵچوونی نێوان خوێندکارانی لایەنگری پارتی کۆماریخوازو نەیارەکانیان لە ڕۆژی یەکشەممە لە سیاتڵی ئەمریکا ئاڵای ئەو وڵاتە سووتێندرا.
ڕاپۆرتی ئەم میدیا ئەمریکییە دەربڕی ئەوەیە کە، پۆلیس لەم تێکھەڵچوونانەدا پێنج کەس لە خوێندکارانیان قۆڵبەست کردووە.
ھێندێک ڕاپرسیی جێی بڕوا لە ئەمریکادا دەربڕی ئەوەن کە زۆربەی لاوانی ئەم وڵاتە ھیچکام لەو دوو باڵەی دیموکرات و کۆماریخوازیان قەبووڵ نییە.