شوبات 12, 2018 18:16 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی مسکۆ لە چالاکیەکانی سەربازی ئەمریکا لە دەوروبەری ڕوسیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ، بەرنامەکانی سەربازی ئەمریکا لە دەوروبەری خاکی سەرەکی وڵاتەکەی ، بەهەڕەشە لەدژی مسکۆ زانی.

سرگئی لاوروف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سەتەلایەتی ڕوسیا یەک وتی سەقامگیر کرانی دامەزراوەکانی دژە موشەکی ئەمریکا بە بیانوی چەکەمەنی ناڤۆکی کوریای باکوور لە ناوخاکی کوریای باشوور وژاپۆن ، بەجۆرێک گەمارۆی ڕوسیا دێتە ئەژمار. لاوروف لە بارەی مەسەلەکانی ناڤۆکی کوریای باکووری وتی: ئەم مەسەلە زۆر مەترسیدارە ، نە بە هۆی پەلاماری ناڤۆکی ، بەڵکۆ بەم هۆیەوە کە بووە بە بیانویەک بۆ پەرەی بەشداری سەربازی نالەباری ئەمریکا لە ناوچە. ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا، یش پێشتر وتبووی :دامەزراوەی دژە موشەکی ئەمریکا سەقامگیر لە ئالاسکا وکوریای باشوورکێشەیەک دێتە ئەژمار بۆ ڕوسیا  . پوتین پیداگری کرد، کاتێک کە کەسانی تر خەریکی بەهێزکردنی هێزی سەربازی خۆیانن لە سنوورەکانی ڕوسیا لە ئوروپا وڕوژهەڵاتی دوور ، ئەم وڵاتە ناتوانێت دەستەوسان دانیشیت. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا بە تازەیی ئاشکرای کردووە کە بەشداری هێزەکانی ناتۆ لە سنوورەکانی ڕوسیا لە ماوەی دەساڵی ئەم دواییە ، سێ هێندە ولە سنوورەکانی ڕۆژئاوایی ڕوسیا هەشت هێندە بووە.