شوبات 12, 2018 18:24 Asia/Tehran
  • ڕیسوایی ئەخلاقی هۆکاری قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لە کۆشکی سپی

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسی؛ ریسواییە جنسی و سێکشوالییەکان بووەتە مایەی قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لە کۆشکی سپیدا.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، کێشەو ناکۆکییەکان لە کۆشکی سپی پاش ئاشکرابوونی ریسوایی ئەخلاقیی ڕاب پۆرتەر یەک لە بەرپرسانی نووسینگەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاوی سەند.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ لەسەردەمی بەدەسەڵات گەیشتنی جان ئێف کلەی لەساڵی٢٠١٧دا وەک سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی، هەوڵدرابوو ئەو ناکۆکییانە بشاردرێنەوە.

نیۆیۆرک تایمز دەنووسێ؛ ترەمپ لەجیاتی هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ دوو هاوسەری پێشووی پۆرتەر کە ئازاری فیزیکی و جەستییان دیتووە، لەگەڵ تاوانبارهاوخەمیی دەربڕی.

پۆرتەر تۆمەتبارە بە هاوژین ئازاری و کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە هاوسەرەکانی.

بەبڕوای کارناسان، لەکارکشانەوەی بەرپرسان لە حکومەتی ترەمپ کە بووەتە بابەتێکی ئاسایی، بەهۆی سیاسەتی شکست خواردووی ناوبراو لە کۆشکی سپی و حکومەتی ئەمریکایە.