بووجەی پێشنیارکراوی ساڵی 2019ی ئەمریکا بۆ ئامانجی شەڕخوازانە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند: لە بووجەی ساڵی 2019ی ئەمریکادا شەش و نیو میلیار دولار بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕووسیا لە ئورووپا تەرخان دراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران پێنتاگون ڕۆژی دوشەمە جەختی کرد بڕی پێشنیارکراوی بووجەی ساڵی 2019 ئەمریکا شەشسەد و هەشتا و شەش ملیار دولارە کە هەشتا و نۆ میلیاری تەرخان دراوە بە پشتیوانی دارایی لە شەڕەکان . وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند بووجەی ساڵی 2019 ئەو دەرفەتە بە هێزی دەریایی ئەمریکا ئەدات کە لەو ساڵەدا 10 یەکەی سەربازیی زیاد بکات بە پاپۆڕە دەریایەکانی خۆی . بە پێی ڕاگەیەندرانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا : بەو بووجەیە لە ساڵی 2019 بیست و شەش هەزار چەکداری نوێ دەتوانن لە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا وەربگیردرێن . سیاسەتی ئەمریکا بە هاتنە سەر کاری دوناڵد تڕەمپ وەک سەروکی کۆماری ئەو وڵاتە بەرەو شەڕ خوازی چووە و کێشەی ئەمریکا لە گەڵ ڕووسیا بە چوونی تڕەمپ بو ناو کوشکی سپی گەیشتووەتە ئاستی خوی . لە هەمان حاڵدا دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرنامەی بووجەی 4 ،4 تڕیلیون دولاری خۆی بو ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند کە بە پێچەوانەی بەرنامەیەک کە ساڵی ڕابردوو ڕادەستی کرد ڕووبەڕوو دەبێتەوە لە گەڵ کەم بوونی بووجەی یەک تریلیون دولاری . سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێک لەو بووجەدا ، خوازیاری زیاد بوونی 36 ملوێن دولاری بووجەی یەکێک لە نووسینگەکانی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا بوو و ڕایگەیاند ئەو سەرچاوە داراییگەلە ی بە مەبەستی تەریک خستنی کوریای باکووری زانی و پەرەی گۆشاری بایکوتەکان دژی ئێران .