شوبات 13, 2018 17:17 Asia/Tehran
  • پێداگریی فدریکا مۆگرینی لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی داعش

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی توئیتەر جەختی کرد لەسەر هەوڵی ئەو دەزگەیە لەمەڕ هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، لە پەیامی فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپادا هاتووە: "لەدانیشتنی کوەیت، یەکێتی ئوروپا جەختی کردووە لەسەر بەرپرسایەتییەکەی لەمەڕ داکۆکی لە ناوچە ڕزگارکراوەکان لە سووریا و عێراق."

جڤینی سێ رۆژەی بنیات نانەوەی عێراق دوێنێ دووشەممە لەکاتێکدا لە کوەیت دەس پێ بوو کە هێشتا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی عێراقی لەشوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە شوێنهاتەکانی داگیرکرانی وڵاتەکەیان لەلایەن داعش ڕەنج دەکێشن و هیوای زۆریان بەو جڤینە هەیە.

ئەو جڤینە بەئامادەبوونی کارناسانی پلەبەرز و هاوبەشیی بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی گەشەی ئابووری و عەرەبیی کوەیت، ژمارێک لە کەسایەتییە عێراقییەکان لەوان سەرۆکی سندوقی بنیات نانەوەی ناوچە شەڕتێکدانی ئەو وڵاتە دەس پێ بوو.

ئەو جڤینە بۆماوەی سێ رۆژ بەڕێوە دەچێ و زیاتر لەحەفتا شاند لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و ناوچەییەکان تێیدا بەشدارن.

سەرۆکایەتی ئەو جڤینە لەئەستۆی پێنج لایەن بریتی لە؛ کوەیت، عێراق، یەکێتی ئوروپا، ڕێکخراوی نەتەوەکان وبانکی جیهانییە.