شوبات 14, 2018 13:23 Asia/Tehran
  • داوا کۆریای باشووری بۆ وتوویژ لەگەڵ کۆریای باکووری

کاربەدەستێکی سەربازی کۆریای باشووری هیواداری دەربڕیوە : دوای دەستپێکرانیی وتووێژەکانی سیاسی دوو کۆریا بە بۆنەی دەستپێکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی ، دانووستانەکانی سەربازی دوو وڵاتیش دەستپێبکرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری یونهاپ ،" چوی هیون سو" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشووری  رۆژی چوار شەممە وتی: ئیمە داوایەکمان بۆ ئەنجام دانی وتووێژەکانی سەربازی  ئاراستەی  کۆریایی باکووری کردووە و هیوادارین دراوسێی باکووری ڕەزامەندی لەگەڵدا هەبێت .

 سوو وتی: دوو کۆریای هەر ئێستا لە ڕێگای هێلی تەلەفوونی ڕاستەو خۆ پێکەوە پێوەندییان هەیە بەڵام وتووێژەکانی  سەربازیی پرسێکی جیاوازە کە هێشتا هیچ ڕاویژێکی ڕاستەو خۆ لە بارەی دا ئەنجام نەدراوە .

 بەم حاڵەیش هەواڵدەری فەرمی کۆریای باشووری لە ڕاپۆرتەکەی دا بە ڕاشکاوی وتوویەتی کە دوو وڵات لە دانووستانەکانی خۆیان لە پەراوێزی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی پیونگ یانگ ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەگەڵ دەستپێکرانیی وتووێژەکانی سەربازی .

 هەر لەم حاڵە دا " کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکووری  دوای گەڕاندەوەی لیژنەی  ئەو وڵاتە لە کۆریای باشووری وتی کە هۆگری ئەم بابەتەیە کردەوەی زیاتر بۆ باشتر بوونەوەی پێوەندی  نێوان دوو کۆریا ئەنجام بگرێت .