شوبات 15, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی ڕامافوزا وەکوو سەرۆک کۆماری ئەفریقیای باشووری

پەرلەمانی ئەفریقیای باشووری، باسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری ناسراو بە کۆنگرەی نیشتیمانیی ئەفریقیای کرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی، دوابەدوای لەکار کشانەوەی جاکوب زوما سەرۆک کۆماری وازهێناوی ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، پەرلەمانی پارتی دەستەڵاتداری ئەفریقیای باشووری ڕایگەیاند: نوێنەرانی ئەم وڵاتە ڕۆژی پێنج شەممە (سیریل ڕامافوزا) یاریدەری (جاکوب زوما)ی وەکوو سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتە هەڵبژارد.

پەرلەمانی پارتی دەستەڵاتداری ئەفریقیای باشووری ڕاشیگەیاند:(سیریل ڕامافوزا) بەم زووانە سوێند دەخوات.

(جاکوب زوما) شەوی پێنج شەممە لەژێر گوشاری ئەندانمانی پارتەکەی وازی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەفریقیای باشووری هێنا.