دانوستان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی جیهان
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به کۆریای باکوور کرد و وتی: دانوستان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی جیهانه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له جه‌زیره، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کۆریای باکوور وتی: ڕه‌نگه دانوستان له‌گه‌ڵ کۆریا شکست بێنێت و ڕنگیشه ببێته گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی جیهان.
ئه‌و زیادی کرد: لام وایه ئه‌وان له دوای ئاشتین و کاتیشی گه‌یشتووه، من دڵنیام که کۆریای باکوور تاکوو ئه‌و کاته‌ی من و کیم جۆنگ ئۆن دیدار ده‌که‌ین هیچ تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی ناڤۆکی ئه‌نجما نادات. من دڵنیام که بابه‌ته‌کان سه‌باره‌ت به کۆریای باکوور له ڕه‌وتی باشی خۆی دایه و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به ده‌ست دێت.
ترامپ هه‌روه‌ها وتی: ئۆباما کاتی خۆی ڕایگه‌یاند که کۆریای باکوور گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئه‌مریکا، ده‌بوایه‌ت کێشه‌ی کۆریا 30 ساڵ به‌ر له ئێستا چاره‌سه‌ر ببوایه‌ت.
شایانی باسه که ڕۆژی پێنج شه‌مه کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆکی کۆریای باکوور له نامه‌یه‌ک ڕوو له ترامپ ڕایگه‌یاند که ئاماده‌یه تاکوو ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار بکات و ترامپیش وڵامی ئه‌رێنی ئه‌م داواکارییه‌ی دایه‌وه و ڕه‌نگه به زوویی پێکه‌وه دیدار بکه‌ن.